ئاوارەكان بە گیرفانی بەتاڵەوە كاڵاكانیان دەفرۆشنەوە
K24 - خازر
كەمپی دووه‌می خازر زیاتر له 4 هه‌زار و 500 ئاواره‌ی شاری مووسڵی تێدا نیشته‌جێكراوه، به‌شێكی زۆری ئاواره‌كان به‌هۆی گیرفان به‌تاڵەوە ناچارن ھەندێك له پێداویستی ئه‌و خۆراكانه‌ی له‌لایه‌ن رێكخراوه خێرخوازییه‌كانه‌وه به‌سه‌ریان دابه‌ش ده‌كرێت، له نێوان خۆیاندا به‌رامبه‌ر بڕه پاره‌یه‌كی كه‌م به یه‌كتری بفرۆشنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بژێوی ژیانی رۆژانه‌یان دابین بكەن.
عەبدولعەزیز تەمەنی 14 ساڵە و بە كڕینی قوتوویەك شیر و فرۆشتەوەی لە ناو كەمپەكەدا هه‌وڵی په‌یداكردنی بڕه پارەیه‌ك ده‌دات بۆ ئەوەی له دابینكردنی بژێوی خێزانه‌كه‌یدا هاوكار بێت.