فڕۆكەیەكی توركیا كەوتە خوارەوە
K24 - ھەولێر
فڕۆكەیەكی بارھەڵگری توركیا بە دەیان سەرنشین كەوتە خوارەوە و ژمارەی قوربانیانی بۆ 32 كەس بەرز بووەوە.
ئەم فڕۆكەیە لە جۆری بۆینگ 400-747 بەرەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە لە كاتی نیشتنەوە لە نزیك شاری "بیشكەك"ی پایتەختی قیرغیزستان كەوتە خوارەوە.
میدیاكانی توركیا بڵاویان كردەوە ژمارەی قوربانیانی ئەم رووداوە بۆ 32 كەس بەرز بووەتەوە، پاش ئەوەی بەرپرسانی قیرغیزستان رایانگەیاند 4 كەس گیانیان لە دەستداوە.
بەرپرسانی قیرغیزستان رایانگەیاند 4 بریندار بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.
ھێشتا ھۆكاری كەوتنەخوارەی ئەم فڕۆكەیە ئاشكرا نەكراوە، كە بە سەر ماڵانی گوندێك كەوتووەتە خوارەوە.
JS