دەستبەسەر 9 بەرمیل مادەی كیمیاویی داعش دادەگیرێت
K24 - ھەولێر
ھێزەكانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە چوونەتە ناو گەڕەكی "شورتە" لە باكووری بەری چەپی مووسڵ، پاش ئەوەی رۆژی پێشتر ھەردوو گەڕەكی ئەندەلوس و كەفائەی دووەمیان كۆنترۆڵ كرد.
ھێزەكانی دژە تیرۆر لە پێشڕەوییەكانی ئەمڕۆ دووشەممە دەستیان بە سەر 9 بەرمیل مادەی كیمیایی داعش گرت.
ھێزەكانی عێراق دوێنی یەكشەممە بە كۆنترۆڵكردنی گەڕەكی كەفائەی دووەم بوونە دراوسێی كۆشكەكانی سەرۆكایەتی، رۆژێك پاش ئەوەی زانكۆی مووسڵ‌یان كۆنترۆڵ كرد.
بەرپرسانی عێراق رایانگەیاند داعش نییەتی دروستكردنی چەكی كیمیاوی لەو مادە كیمیاوییە ھەبوو كە دەستیان بەسەردا گرتووە.
پێشڕەوییەكانی ئەم دواییەی ھێزەكانی عێراق لە چوارچێوەی قوناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ دایە كە لە رۆژی 29 كانوونی یەكەمی 2016 دەستیپێكرد و پێشبینی دەكرێت بە كۆنترۆڵكردنی تەواوی بەری چەپی مووسڵ كوتایی بە قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنەكە بێت، كە تا ئێستا زۆربەی ھەر زۆری گەڕەكەكانی بەری چەپی شارەكە كۆنترۆڵكراونەتەوە.
داعش رۆژی 10 حوزه‌یرانی 2014 ده‌ستی به‌سه‌ر شاری مووسڵ داگرت و دوای چه‌ند رۆژێكیش ده‌ستی به‌سه‌ر زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ناوچه‌كانی سونه‌شینی عێراق داگرت.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 به به‌شداری 100 هه‌زار كه‌س له هێزه‌كانی عێراقی و كوردستانی ده‌ستیپێكرد و به كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری مووسڵ، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌ری چه‌پی موسڵ كۆنترۆڵكراونه‌ته‌وه.