دانیشتوانی گوندێك لەسەر ئەركی خۆیان قوتابخانەیەك دروست دەكەن
K24 - خانەقین
گوندێكی سه‌ر به شارۆچكه‌ی خانه‌قین كه دانیشتووانه‌كه‌ی فره پێكهاته‌یه به‌هۆی نه‌بوونی قوتابخانه، قوتابییه‌كانیان رۆژانه چه‌ند كیلۆمه‌ترێك رێگه ده‌ربڕن بۆ ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی خانه‌قین وانه بخوێن، به‌ڵام دانیشتووانی گونده‌كه دوای بێ ئومێدبوونیان له‌وه‌ی حكوومه‌ت هیچیان بۆ ناكات، ناچار به هاوكاری خه‌ڵكانی خێرخواز و خۆشیان به هه‌ره‌وه‌زی ده‌ستیان كردووه به دروستكردنی قوتابخانه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان چیتر بۆ درێژەدان بە خوێندن رێگه‌ی دوور نه‌بڕن.