داشكاندن بۆ ئۆتۆمبێلی كۆری و ئێرانی دەكرێت
K24 - ھەولێر
كۆمپانیای گشتی بازرگانی ئوتۆمبێلی عێراق رایگه‌یاند، داشكاندن بۆ سه‌رجه‌م ئوتۆمبێله ئیرانییه‌كان و به‌شێك له ئۆتۆمبێله كۆرییه‌كان ده‌كات.
ئه‌حمه‌د یاسین به‌ڕێوبه‌ری گشتی كۆمپانیاكه رایگه‌یاند، بڕیاریانداوه داشكاندن بۆ ئوتۆمبێله ئێرانیه‌كان له مۆدێله‌كانی 2016 و 2017 بكه‌ن، هه‌روەها نرخی تابلۆی ئوتۆمبێلیش بۆ 500 هه‌زار دینار دابشكێنن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیاكه ئاماژەی بەوەشكردوە، به رێژه‌ی 5% داشكاندن بۆ ئوتۆمبێله كۆرییه‌كان له مۆدێله‌كانی 2015 و 2016 ده‌كه‌ن.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ره‌خنه له وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ده‌گیرێت كه رێگه به هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی ئێرانی ده‌دات، چونكه كوالیتیان نزمه.