دامهزرێنهری فهیسبوك خۆی به سهرۆكایهتی ئهمریكا دهپاڵێوێت
K24 - ھەولێر
دامهزرێنهری فهیسبوك مارك زوكێربێرگ دەیەوێت بۆ ساڵی 2024 خۆی بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا بپاڵێوێت.
سەرچاوە ناوخۆییەكانی فەدسبوك باس لەوە دەكەن مارك زوكبێرگ دەیەوێت ببێتە ئیمپراتۆر، بۆ ئەم مەبەستەش باس لە نییەتی خۆ پاڵاوتن بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا لە ساڵی 2024 دەكەن.
نیك بیلتۆن لە نووسراوێكدا لە ژێر ناوی "ئایا مارك زوكبێرگ دەبێتە سەرۆكی داھاتوومان؟"، باس لەو پرسە دەكات و دەڵێت پرسیارێكی جیدییە. "ئەو دەیەوێت ببێتە ئیمپراتۆر"، چەندین كەس بە منیان گوتووە.
باس لەوەش دەكات ھەندێ لە ھاوڕێیانی مارك گوتوویانە ئەو بۆ سیاسەت گونجاوە و دوای پیشەیەك لە دەرەوەی گەلیی سلیكۆن Silicon Valley دەگەڕێت.
ئەوەشیان گوتوو، مارك 32 ساڵی بە شێوەیەكی سروشتی بۆ سەرۆكایەتی دروستكراوە و دەیەوێت ببێتە ئیمپراتۆر.
برادەرێكی مارك لەمبارەوە باس لە ژیانی 5 ساڵی رابردووی ئەو دەكات كە ھان دراوە بەرەو سیاسەت بڕوات.
مارك بە ھاوڕێیەكی خۆی گوتووە زۆر حەزی لە ئەفسانەكانی یۆنانە بۆ راپەراندنی كاروباری بەڕێوەبەرایەتییەكەی.
لە وەڵامی پرسیاری كارمەندێكی نوێ لەمبارەوە گوتووە "چۆنكە ناوت لە بیری خەڵك ناچێتەوە".
ھاوڕێیانی مارك لە بارەی خۆ پاڵاوتنی بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا دەڵێن حەز دەكات لە ساڵی 2024 بێت، ئەوكاتەی تەمەنی دەگاتە 40 ساڵی.
مارك لە پەیجی خۆی لە فەیسفوك نووسیویەتی: "ساڵی 2017 بۆ ئەو ساڵێكی دژوار دەبێت و سەردانی خەڵك لە تەواوی ویلایەتەكانی ئەمریكا دەكات".
سەرچاوە: dailymail
JS