له ئامه‌د به هۆى ته‌قينه‌وه‌يه‌كه‌وه پۆليسێك كوژرا و 10 كه‌س بريندار بوون
K24 – ئامه‌د:
په‌يامنێرى كوردستان 24 له ئامه‌د حه‌سه‌ن كاكۆ رايگه‌ياند، 10 كه‌س به هۆى روودانى ته‌قينه‌وه‌يه‌ك له ئامه‌د بريندار بوون و پۆليسێكيش كوژراوه.
په‌يامنێرى كوردستان 24 گوتيشى: ته‌قينه‌وه‌كه له نزيك شوره‌ى ئامه‌د و له ناو زانكۆى ديجله روويداوه و تيمه‌كانى فرياكه‌وتن و هێزه ئه‌منييه‌كان گه‌يشتوونه‌ته شوێنى رووداوه‌كه.
وه‌ك له‌و گرته ڤيديۆيانه ده‌رده‌كه‌وێت كه كوردستان 24 په‌خشيكردن، ژماره‌يه‌ك له هێزه ئه‌منييه‌كان به جلوبه‌رگى مه‌ده‌نييه‌وه و چه‌كيان به ده‌سته‌وه‌يه و له شوێنى رووداوه‌كه كۆبوونه‌ته‌وه.
په‌يامنێرى كوردستان 24 روونيكرده‌وه، ته‌قينه‌وه‌كه "گه‌له‌كى مه‌زن" بووه.
تا ئێستا له باره‌ى ره‌وشى برينداره‌كان و حاڵه‌ته‌كانى گيان له‌ده‌ستدان هيچ زانيارييه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نييه.
پێشتريش له 4ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2016 ته‌قينه‌وه‌يه‌ك له ئامه‌د روويدا و بووه هۆى برينداربوونى 8 كه‌س.
هه‌روه‌ها له يه‌كه‌م رۆژى ساڵى نوێ‌دا ژماره‌يه‌ك چه‌كدار هێرشيان كرده سه‌ر بنكه‌يه‌كى پۆليس و ژماره‌يه‌ك پۆليس به‌و هۆيه‌وه بريندار بوون.