پڕۆژه‌ چاكسازييه‌كه‌ى بارزانى ده‌گاته‌ سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌

ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێریش گلەیی لە لیژنەکە دەکات، به‌وه‌ی وەک پێوست راوێژیان پێ ناکرێت.
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

پرۆژە چاکسازییەکەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانی جگە لە هەولێر و دهۆک سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئیدارەی گەرمیان و راپەڕینیش دەگرێتەوە و لیژنەیه‌کیشیان بۆ راسپێردراوه‌.

به‌ گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24، هەموو دەستەڵاتێکیش به‌ لیژنەکە دراوه‌ بۆ دیاری کردنی گه‌نده‌ڵی و كه‌یسه‌كانیان، ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێریش گلەیی لە لیژنەکە دەکات، به‌وه‌ی وەک پێوست راوێژیان پێ ناکرێت.