كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان راپۆرتی پێشبینیەكانی كەشوھەوا و پلەكانی گەرمای بۆ دوو رۆژ راگەیاند.
بەگوێرەی راپۆرتەكە ئاسمانی ئەمڕۆی شارەكانی ھەولێر و سلێمانی و كەركووك، ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت و ئاسمانی دھۆكیش ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت و لە ھەندێك شوێن دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.
ھەر بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی كەشوھەوا و پلەكانی گەرما لە شارەكانی كوردستان بۆ سبەی بەمشێوەیە دەبێت.