3 ژن و پیاوێكی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ هێرشكه‌ری یانه شه‌وانه‌كه‌ی ئیستانبوڵ ده‌ستگیركراون
K24 – هه‌ولێر:
بینالی یڵدرم سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه رایگه‌یاند" ئه‌و چه‌كداره‌ی له یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ی شاری ئیستانبوڵ ته‌قه‌ی له ئاماده‌بوانی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی نوێكرد و 39 كه‌سی كووشت، دوای دوو هه‌فته گه‌ڕان و پشكنین له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه ده‌ستگیركراوه".
لای خۆشیه‌وه والی شاری ئیستانبوڵ گووتی" ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی به تۆمه‌تی كوشتارگه‌ی یانه شه‌وانه‌كه‌ی ئیستانبوڵ ده‌ستگیركراوه، دانی به تاوانه‌كه‌یداناوه".
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی توركیا له كۆتاییدا توانییان ئه‌نجامده‌ری ئه‌و هێرشه خوێناوییه به ناوی (عه‌بدولقادر مه‌شاریپۆڤ) دوای 3 رۆژ له پشكنینی شوقه‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كی ئه‌سینیورتی ئیستانبوڵ ده‌ستگیر بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی حوڕییه‌تی توركی " نزیكه‌ی 1000 ئه‌ندامی هێزه‌كانی پۆلیس به‌شدارییان له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا كردووه و پلانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ش له لایه‌ن به‌شی دژه تیرۆری به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئیستانبوڵ داڕ‌ێژرابوو. دوای ئه‌وه‌ی شاره‌زایانی ئه‌و به‌شه ته‌ماشای نزیكه‌ی 100 كاتژمێر له ڤیدیۆ تۆماركراوه‌كانی كامێراكانی چاودێرییان له شاره‌كه‌دا كردبوو".
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه نوسیوویه‌تی" پۆلیس له‌گه‌ڵ مه‌شاریپۆڤدا 4 كه‌سی دیكه‌شی له‌و شوقه‌یه ده‌ستگیركردووه، یه‌كێكیان پیاوێكی قیرغیزیستانی و 3 ئافره‌تی میسری و سه‌نیگالی و سۆماڵی بوون، بكوژه‌كه بۆ كارپێكردنیان له شوقه‌كه و كڕین و دروستكردنی خواردن به‌كاریهێناون".
له‌وكاته‌ی پۆلیس گه‌یشتووه‌ته شوقه‌كه، بكوژه‌كه له ژووری نوستنه‌كه‌یدا خۆیشاردووه‌ته‌وه و ویستوویه‌تی فێڵ له پیاوانی پۆلیس بكات، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌ی شكستیهێناوه و دواجار كه‌وته ده‌ست هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا.