كچەكەی ترەمپ ئەم كێكەی بۆ مەراسیمی دەستبەكاربوونی باوكی ئامادە كردووە

بۆ خۆیشی لەوێ نابێت

K24 – ھەولێر

ئێڤانكا ترەمپ كچی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ھەڵبژێردراوی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە پەیجی خۆی لە فەیسبوك وێنەی كێكێكی لە شێوەی كۆشكی سپی بڵاو كردووەتەوە و نووسیویەتی کۆشکی سپی بە پەرۆشەوە چاوەڕوانە بۆ مەراسیمی دەستبەكار بوونی 45مین سەرۆك لە رۆژی ھەینی، بەڵام ئەو بۆ خۆی لەوێ نابێت، بێ ئەوەی ھۆكارەكەی ئاشكرا بكات.

ئێڤانكا ترەمپ 35 ساڵی بازرگان و پێشكەشكاری پێشووی جلوبەرگە و بۆ ماوەی زیاتر لە 10 ساڵ جێگری بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای باوكی بووە و لە ساڵی 2017 وازی لە كۆمپانیای باوكی ھێنا و رۆڵی خانمی یەكەم لە ئیدارەی باوكی دەگەڕێت، لەو كاتەی خانمی یەكەم، مێلانیا ترەمپ بەھۆی خوێندنی كوڕەكەی لە نیویۆرك دەمێنێتەوە.

بڕیارە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ھەڵبژێردراو رۆژی ھەینی ئەم ھەفتەیە سوێندی یاسایی بخوات و بە فەرمی وەك 45مین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەست بە كار ببێت وجێگەی ئۆباما بگرێتەوە.

JS