بۆ يه‌كه‌مجاره‌.. رووسيا و توركيا به‌يه‌كه‌وه‌ بۆردومانى داعش ده‌كه‌ن

هێزى ئاسمانى رووسيا و توركيا به‌ هاوبه‌شى ئه‌مڕۆ چه‌ند جارێك بۆردومانى داعشيان له‌ سووريا كردووه‌.

K24 – هه‌ولێر:

فه‌رمانده‌ى ئيداره‌ى پرۆسه‌ گشتييه‌كانى سه‌ر به‌ ده‌سته‌ى ئه‌ركانى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى رووسيا، فه‌ريق سێرگى رودسكوى، رايگه‌ياند، هێزى ئاسمانى رووسيا و توركيا به‌ هاوبه‌شى ئه‌مڕۆ چه‌ند جارێك بۆردومانى داعشيان له‌ سووريا كردووه‌.

ئه‌و فه‌رمانده‌يه‌ى سوپاى رووسيا رونيكردووه‌ته‌وه‌، هێرش و بۆردومانى فڕۆكه‌كانى رووسيا و توركيا كراوه‌ته‌ سه‌ر باره‌گانى داعش له‌ نزيك ناوچه‌ى بابى هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ده‌وروبه‌رى  حه‌له‌ب.

له‌ ماوه‌ى رابردوودا، توركيا هه‌ڵوێستێكى توندى به‌رامبه‌ر به‌ داعش نواندووه‌ و ده‌يه‌وێت له‌ ناوچه‌كانى باكوورى سووريا داعش ده‌رپه‌ڕێنێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌شكركێشى كردووه‌ته‌ سه‌ر خاكى سووريا.

سه‌رچاوه‌: سپۆتينك.

ئ.ر