یاریزانێكی ریال مه‌درید به باشترین یاریزانی ئیسپانیا ده‌ستنیشان كرا
ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئامارێكی بڵاو كردۆته‌وه كه تێیدا ده‌ركه‌وتووه تۆنی كرووس هاوشان له‌گه‌ڵ یاریزانێكی ئارجێنتینی باشترین یاریزانی ئیسپانیان.
پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا، له هه‌ڵسه‌نگاندنێكدا بۆ یاریزانانی لالیگای ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه له 18 گه‌ڕی داهاتووی لالیگا، تۆنی كرووسی ناوه‌ڕاستكاری ئه‌ڵمانی یانه‌ی ریال مه‌درید هاوشان له‌گه‌ڵ (پاپڵۆ دانیێل پیاتی) ناوه‌ڕاستكاری ئارجێنتینلی یانه‌ی ئیسپانیۆل دوو باشترین یاریزانی ئه‌م خوله‌ن.
ئاماره‌كه ده‌ریخستووه كه ئه‌م دوو یاریزانه هه‌ریه‌كه‌یان 7 ئه‌سیستیان له یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌كه‌یان دروست كردووه، ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌ی خوله‌كه‌یه.
پاپڵۆی ئه‌ستێره‌ی ئیسپانیۆل ئه‌م وه‌رزه 5 گۆڵیشی كردووه، به‌ڵام كرووس تا ئێستا خاوه‌نی یه‌ك گۆڵه.
له‌م وه‌رزه‌ی لالیگای ئیسپانیا، تا ئێستا یانه‌ی ریال مه‌درید به 40 خاڵ لوتكه‌ی گرتووه، یارییه‌كی دواخراویشی به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا هه‌یه كه له 22 مانگی داهاتوو ئه‌نجامی ده‌دات.