ڤيديۆيه‌كى نوێى هێرشبه‌ره‌كه‌ى ئه‌سته‌نبوڵ بڵاوكرايه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵى ده‌ى خه‌به‌رى توركى گرته‌ى نوێى ئه‌و هێرشبه‌ره‌ى بڵاوكرده‌وه، كه هێرشيكرده سه‌ر يانه‌يه‌كى رابواردنى شه‌وانه‌ى ئه‌سته‌نبوڵ له شه‌وى سه‌رى ساڵدا و 39 كه‌سى كوشت و زياتر له 60 كه‌سى بريندار كرد.
وه‌ك له گرته ڤيديۆيه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت هێرشبه‌ره‌كه نارنجۆكى جۆرى فلاش بانگ به رووى ژماره‌يه‌ك كه‌سدا كه خۆيان حه‌شار داوه ده‌ته‌قێنێت و ئه‌وانه‌ى به‌ر ته‌قينه‌وه‌كه ده‌كه‌ون، به ده‌ورى خۆيان‌دا ده‌سوورێنه‌وه و بينايى له ده‌ست ده‌ده‌ن و ته‌نانه‌ت هه‌ست كردن به ده‌وروبه‌ريشيان بۆ ماوه‌ى 10 تا 15 چركه له ده‌ستده‌ده‌ن.
هێرشبه‌ره‌كه ئامانجى ئه‌وه‌يه، ئه‌و كه‌سانه‌ى خۆيان حه‌شار داوه بێنه ده‌ره‌وه و بيانداته به‌ر ده‌ستڕێژ.
هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتووه، يه‌كێك له‌و نارنجۆكانه به خۆي‌دا ده‌ته‌قێته‌وه و ماوه‌ى 10 چركه گێژ ده‌بێت به‌ر له‌وه‌ى خۆى كۆبكاته‌وه و رابكاته ده‌ره‌وه و ئه‌وه‌ش واى لێكردووه ئه‌ويش وه‌ك قوربانييه‌ك بناسرێت و به ئاسانى بێته ده‌ره‌وه و ده‌ربازى ببێت.