به ڤیدیۆ....مێسی جوانترین گۆڵی ژیانی وه‌رزشی خۆی ده‌ستنیشان ده‌كات
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئارجێنتینای یانه‌ی بارسێلۆنا له دیمانه‌یه‌كدا ئه‌و گۆڵه‌ی یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگی 2009 تۆماری كرد به جوانترین گۆڵی ژیانی وه‌رزشی خۆی ده‌ستنیشان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 20 كانوونی دووه‌می 2017، رۆژنامه‌ی ئیلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا دیمانه‌یه‌كی مێسی بڵاو كردبووه‌وه، كه تێیدا مێسی له وڵامێكدا له باره‌ی جوانترین گۆڵی ژیانی وه‌رزشی خۆیدا ده‌ڵێت: ئه‌و گۆڵه‌ی له یاریی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپای 2009 له ڤاندێر ساری گۆڵپارێزی مانچێسته‌ر یونایتدم تۆمار كرد جوانترین گۆڵی ته‌مه‌نی منه.
مێسی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی و هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ خاوه‌نی سه‌دان گۆڵه، به‌ڵام ئه‌و گۆڵه‌ی له ڤاندێری ساری تۆمار كرد به گۆڵی ته‌مه‌نی ده‌زانێت.