دوای زیاتر لە دووساڵ یەكەم نوێژی ھەینیان بەبێ داعش كرد

داعش چەند یاسایەكی تایبەتی خۆی بۆ نوێژ و وتاری رۆژی ھەینی بەسەر ھاووڵاتیان فەرز كردووە
kurdistan24.net

K24 - مووسڵ

دوای دوو ساڵ بۆ یەکەم جار نوێژی هەینی لە مووسڵ بەبێ بوونی داعش ئەنجامدرا، دانیشتوانی مووسڵ لە ژێر چاودێرییەکی ئەمنی تونددا نوێژی هەینیان کرد، بەڕێوەبەری ئەوقافی نەینەواش ئاشکرای دەکات لە ماوەی دوو ساڵدا داعش 65 مامۆستا و کەسایەتی ئایینی لە پارێزگاکە کوشتووە.

ھەرچەندە بەری رۆژھەڵاتی مووسڵ بە تەواوی لە دەست چەكدارانی داعش رزگاركراوە، بەڵام تا ئێستا مەترسی ئەمنی ھەیە، بۆیە نوێژی ھەینی لە رەوشێكی توندی ئەمنیدا بەڕێوەچوو، ھاووڵاتیانی مووسڵ باس لە یاسا و نەریتەكانی داعش دەكەن بۆ نوێژكردن و وتاری رۆژی ھەینی دەكەن.