مزگه‌وت.. له‌ شوێنی خواپه‌رستییه‌وه‌ بۆ كارگه‌ی درووستكردنی بۆمب

نهێنییه‌كانی داعش له‌ مووسڵ ئاشكرا ده‌بن
kurdistan24.net

K24 - مووسڵ:

یەکێک لە گەورەترین مزگەوتەکانی مووسڵ دوای ئازادکردنەوەی ئەوە ئاشکرابوو کە داعش وەکوو کارگەی درووستکردنی بۆمب و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو بەکاری ھێناوە.

جگە لەوەش شوێنی کۆبوونەوەی سەرکردەکانییان و ئاراستەکردنی فڕۆکەی سیخوڕی بووە و بەھۆی بەرزییەکەشییەوە لە کاتی شەڕەکاندا چەندین قەناس بەدەستییان تێدا جێگیرکردووە.