ریال مه‌درید و چێڵسی له ئاڵۆگۆڕكردنی دوو یاریزان نزیك بوونه‌ته‌وه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، یانه‌ی چێڵسی به فه‌رمی وڵامی داخوازییه‌كه‌ی ریال مه‌دریدی داوه‌ته‌وه بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له (تیبۆ كۆرتوای) گۆڵپارێزی به‌لجیكی یانه‌كه‌یان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 23 كانوونی دووه‌می 2017، رۆژنامه‌ی ئێكسپرێسی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی چێڵسی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر رۆیشتنی كۆرتوای گۆڵپارێزی بۆ ریال مه‌درید ده‌ربڕیوه به مه‌رجێك یانه شایانه‌كه ده‌ستبه‌رداری ئه‌لڤارۆ مۆراتا بێت.
پێشتر میدیاكانی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید رایانگه‌یاند بوو كه زێدان چه‌ندانجار ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی كۆرتوای گۆڵپارێز راسپارد بوو، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان بێ ئاكام بوون، هه‌ڵبه‌ت رۆژنامه بریتانیاییه‌كه پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه رێككه‌وتنێك و ئاڵوگۆڕكردنێك له نێوان ریال مه‌درید و چێڵسی رووبدات.
تیبۆ كۆرتوا و ئه‌لڤارۆ مۆراتا هه‌ردووكیان ته‌مه‌نیان 24 ساڵه، پێشتر گۆڵپارێزه به‌لجیكاییه‌كه بۆ ماوه‌ی 3 وه‌رز به‌شێوه‌ی خواستن له لالیگا یاری بۆ یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید كرد، هه‌ڵبه‌ت مۆراتاش له ئه‌كادیمیای یانه‌ی ریال مه‌درید پێگه‌یشتووه، له دوو وره‌زی رابردوو له سێریا ئه‌ی یاری بۆ یوڤێنتۆس كردووه، له هاوینی ساڵی رابردووش بۆ یانه‌ی ریال مه‌دریدی یانه كۆنه‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه.