كوردستان24 دەچێتە نێو كۆشكەكانی سەدام لە مووسڵ

"داعش كۆشكەكانی سەدامی لە مووسڵ وەكو سەربازگە بەكارھێناوە و لەلایەن فڕۆكەكانی بەریتانیا خاپوركراوە"
kurdistan24.net

K24 - مووسڵ

بەهۆی رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی عێراق و داعش کۆشکەکانی سەدام لە شاری مووسڵ بە تەواوەتی خاپوور کراون و کامێرای کوردستان24، دەچێتە نێو کۆشکەکانی سەدام.

سەدام حوسێن سەرۆكی لەناوچووی عێراق لە زۆربەی شارەکانی عێراق كۆشكی بۆخۆی و خانەوادەکەی دروستی کردبوو، لە دوای ئازادکرنی عێراق لە ساڵی 2003، زۆرینەی کۆشکەکان بوونە بارەگای هێزەکانی هاوپەیمانان.

 بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی بەرگری بەریتانیا، بەوهۆیەی کۆشکی سەدام لە مووسڵ لەلایەن داعش وەکو سەربازگەیەکی راهێنان و سەرپەرشتیکرندی چالاکییەکان بەکاردەهێندرا، لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی بەریتانی لە 3ی ئابی 2016 خاپوور کراوە.