زانیاری نوێ له باره‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی مارسێلۆ و مۆدریچ راگه‌یاندرا
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید نوێترین زانیاری له باره‌ی پێكانه‌كه‌ی مارسێلۆ و مۆدریچ بڵاو كرده‌وه، ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی هه‌ردوو یاریزانیشی راگه‌یاند.
پێگه‌ی ماركای نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 23 كانوونی دووه‌می 2017 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مارسێلۆی به‌رگریكاری به‌رازیلی ماسولكه‌كانی ڕانی چه‌پی پچڕاوه و نزیكه‌ی مانگێكی بۆچاكبوونه‌وه پێویسته.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مارسێلۆ له (حه‌وت) یاری داهاتووی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر یانه‌كانی (سێلتا، سوسیداد، ئۆساسۆنا، ئیسپانیۆل، ڤالێنسیا، ڤیاریال و ناپۆلی) یاری ناكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، به فه‌رمی ده‌سته‌ی پزیشكی یانه‌ی ریال مه‌درید رایگه‌یاندووه كه پێكانه‌كه‌ی لوكا مۆدریچ مه‌ترسیدار نییه و ته‌نیا هه‌فته‌یه‌كی وه‌ك پشوو پێویسته، به‌ڵام پێگه‌ی ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌و ناوه‌ڕاستكاره كرواتیاییه تا (ده) رۆژی دیكه ناگه‌ڕێته‌وه.
مارسیلۆ و مۆدریچ له دوایین یاریی یانه‌كه‌یان له لالیگا به‌رامبه‌ر یانه‌ی مالاگا تووشی پێكان بوون، مارسێلۆ له گێمی یه‌كه‌م و مۆدریچیش له نیوه‌ی دووه‌م به‌هۆی پێكانه‌وه یاریگه‌یان جێهێشت.