چين كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى نيشته‌جێبوون له 10 چركه‌دا خاپوور ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسانى شاره‌وانى له چين 19 باڵه‌خانه‌ى نيشته‌جێبوونيان ته‌نيا له 10 چركه‌دا رووخاند.
ئه‌و باڵه‌خانانه له سه‌ر رووبه‌رى 150 هه‌زار مه‌ترى چوارگۆشه بنياتنرابوون و تايبه‌ت كرابوون به نيشته‌جێبوونى هاووڵاتيان، به‌ڵام له رێگه‌ى بۆمبڕێژكردنيانه‌وه ته‌نيا له 10 چركه‌دا رووخێندران.
ئه‌و رووداوه له ناوه‌ڕاستى شارى وهان و دواى چه‌ند هه‌فته‌يه‌ك له گواستنه‌وه‌ى هاووڵاتيانى نيشته‌جێبووى ناوچه‌كه روويدا.
ئه‌و كۆمپانيايه‌ى كارى رووخاندنى باڵه‌خانه‌كانى ئه‌نجامدا، رايگه‌ياندووه، پێنج ته‌ن مادده‌ى ته‌قينه‌وه‌ى له 120 هه‌زار شوێنى ئه‌و بينايانه چاندووه و له‌يه‌ك كاتدا هه‌موويان ته‌قاندوونه‌ته‌وه.