ترامپ يه‌كه‌م بڕيارى له بوارى سياسه‌تى ده‌ره‌كى ده‌ركرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد ترامپ، رۆژى دووشه‌ممه 23ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017، فه‌رمانێكى ده‌ركرد و به گوێره‌ى فه‌رمانه‌كه ئه‌مريكا له رێككه‌وتنى بازرگانى له‌گه‌ڵ 12 وڵات‌دا ده‌كشێته‌وه.
به گوێره‌ى بڕياره نوێيه‌كه‌ى سه‌رۆكى نوێى ئه‌مريكا، واشنتن له رێككه‌وتنى بازرگانى هاوبه‌ش له زه‌رياى هێمن كه 12 وڵات له خۆده‌گرێت ده‌كشێته‌وه و ئه‌م بڕياره‌ش يه‌كێك بوو له‌و خاڵانه‌ى له كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا كۆتايى ساڵى رابردوو وه‌ك به‌ڵێن به خه‌ڵكى ئه‌مريكاى دابوو.
دۆناڵد ترامپ، هه‌ر ئه‌مڕۆ فه‌رمانێكى ديكه‌ى ده‌ركرد و تێيدا بڕياريدا دامه‌زراندن له ده‌سته ئيتحادييه‌كانى ئه‌مريكا.
هه‌روه‌ها ترامپ له باره‌ى كشانه‌وه‌ى له رێككه‌وتنى بازرگانى هاوبه‌شى زه‌رياى هێمن رايگه‌ياند، كشانه‌وه‌مان له‌و رێككه‌وتنه كارێكى مه‌زن بوو بۆ ئه‌مريكاييه‌كان.
بڕياره نوێيه‌كه‌ى ترامپ به يه‌كه‌م بڕيارى له باره‌ى پرسه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان و سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى نوێى ئه‌مريكا هه‌ژمار ده‌كرێت.
به هۆى ئه‌وه‌ى رێككه‌وتنه‌كه له شوباتى 2015 واژوو كرابوو و هێشتا نه‌خرابووه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، پێشبينى ده‌كرێت كاريگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر ئابوورى ئه‌مريكا درووست نه‌كات.
ئه‌و رێككه‌وتنه له نێوان 12 وڵات واژوو كراوه، كه ئه‌مانه‌ن: ئوستراليا، پرۆناى، كه‌نه‌دا، چيلى، ژاپۆن، ماليزيا، مه‌كسيك، نيوزيله‌ندا، پيرۆ، سه‌نگافووره، ئه‌مريكا و ڤێتنام و %40ى ئابوورى جيهان له لاى ئه‌و وڵاتانه‌يه.