شاندێكی كوردانی ئێزدی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران لە كۆبوونەوەدان

شاندەكە داوای پارێزگایەكی سەربەخۆیان كردووە
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

شاندێكی كوردانی ئێزدی شنگال و دەورووبەری لەگەڵ راوێژكارى رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبوونەوە، بۆ درووستكردنی پارێزگایەك بۆ ئێزدییەكان داوای پشتیوانیان لە ئێران كرد.

ئەمڕۆ سێشەممە شاندێكی كوردانی ئێزدی سەردانی تارانیان كرد، لە یەكەم كۆبوونەوەدا لەگەڵ عەلی ئەكبەر ویلایەتی راوێژكاری رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سیاسەتی دەرەوە كۆبوونەوە.

پەیامنێری كوردستان24 لەشوێنی كۆبوونەوەكە رایگەیاند، شاندەكە پێكھاتبوو لە نوێنەری ئێزدییەكان لەناو حەشدی شەعبی و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی عێراق و ژمارەیەك كەسایەتی دیكەی كوردی ئێزدی.

لەو كۆبوونەوەیەدا شاندەكە داوایان لەبەرپرسانی ئێران كردووە كە یارمەتیان بدەن بۆ ئەوەی شنگال بكرێتە پارێزگایەكی سەربەخۆ.