گرانبه‌هاترين 10 جۆرى مۆبايل له‌جيهاندا بناسه
وه‌ك ده‌زانرێت ئامێرى مۆبايل، يه‌كێكه له‌و پێداويستيانه‌ى مرۆڤ، ده‌توانێت له زۆر لايه‌نه‌وه كارئاسانى به‌رجه‌سته بكات، هه‌ڵبه‌ته ئه‌ميش به‌پێى جۆرى تايبه‌تمه‌ندييه‌كانه‌وه له‌مۆبايلێكه‌وه بۆ مۆبايلێكى ديكه ده‌گۆڕێت.
به‌رده‌وام كۆمپانياكانى جيهان، له‌پێشبڕكێى ئه‌وه‌دان باش‌ترين جۆرى مۆبايلى زيره‌ك له‌رووى تايبه‌تمه‌ندييه‌وه به‌رهه‌م بهێنن و بيخه‌نه بازاڕه‌كانه‌وه، بێگومان تا چه‌نديش تايبه‌تمه‌ندييه‌كان زياتر بن ياخود له‌رووى كوالێتييه‌وه باشتربن، نرخه‌كه‌شى به‌به‌راورد گرانتره.
ئه‌مانه‌ى خواره‌وه گرانبه‌هاترين جۆرى مۆبايلى زيره‌كن له‌جيهاندا:-
- ئايفۆن دايمۆند رۆز: تاكو ئێستا گرانبه‌هاترين مۆبايلى جيهانه نرخه‌كه‌ى 8 مليۆن دۆلاره، 500 پارچه ئه‌ڵماسى له‌خۆ گرتووه و له‌دروست كراوى كۆمپانياى ئه‌پڵه.
- ئايفۆن سپرێم گۆلدسترايك: يه‌كێكه له‌گرانبه‌هاترين مۆبايله‌كانى جيهان، نرخه‌كه‌ى 3 مليۆن و 200 هه‌زار دۆلاره، نزيكه‌ى 7.1 قيرات ئه‌ڵماسى له‌خۆ گرتووه، له‌گه‌ڵ 271 گرام زێر و هه‌روه‌ها شاشه‌كه‌ى له‌پێكهاته‌ى ئه‌ڵماسه.
- ئايفۆن كينگ بوتۆن: ئه‌م جۆره مۆبايله كه‌سێكى نه‌مساوى به‌ناوى (پيته‌ر ئه‌ليسۆن) ديزاينى كردووه، له‌ريزبه‌ندى پله‌ى سێيه‌م دێت، به‌جۆرێك 138 پارچه ئه‌ڵماسى له‌خۆ گرتووه، نرخه‌كه‌شى دوو مليۆن و 400 هه‌زار دۆلاره.
- گۆلدڤيش لو ميليۆن: كه‌سێكى سويسرى به‌ناوى ئيمانوێل جۆيت، ديزاينى كردووه، بۆ يه‌كه‌مجاريش له سويسرا به‌رهه‌مهێنرا، له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌شێكى زۆرى به زێرى سپى و ئه‌ڵماس ديزاين كراوه، ناوى چووه‌ته نێو كتێبى (گێنس)، نرخه‌كه‌شى مليۆنێك و 300 هه‌زار دۆلار ده‌بێت.
- دايمۆند كريپتۆ: ئه‌م جۆره مۆبايله(پيته‌ر ئه‌ليسۆن) ديزاينى كردووه، چوارچێوه‌كه‌ى به 50 پارچه ئه‌ڵماس داپۆشراوه، له‌گه‌ڵ پارچه‌يه‌ك له‌زێر، نرخه‌كه‌ى مليۆنێك و 300 هه‌زار دۆلار ده‌بێت.
- ليكسۆر لاس فيگاس جاكپۆت: ئه‌م جۆره مۆبايله له‌زێر دروست كراوه، كێشه‌كه‌ى 180 گرام ده‌بيت، به‌مه‌به‌ستى جوانتركردنى ديزاينه‌كه، چه‌ند پارچه داريك و ياقوت و كريستاڵيان بۆ داناوه، نرخه‌كه‌ى يه‌ك مليۆن دۆلاره.
- فيرتۆ سيگناتيۆر كۆبرا: ئه‌م جۆره مۆبياله كۆمپانياى (فيرتۆ) به‌رهه‌مى هێناوه، ديزاينه‌كه‌ى شێوه‌ى مارى كۆبراى له‌سه‌ره، چه‌ند پارچه‌يه‌كى ئه‌ڵماسيشى بۆ داندراوه، نرخه‌كه‌ى 439 هه‌زار دۆلاره.
- بلاك دايمۆند: له‌به‌رهه‌مهێنانى كۆمپانياى (سۆنى ئه‌ريكسۆنه)، دوو پارچه ئه‌ڵماسى له پشتى مۆبايله‌كه بۆ داندراوه، نرخه‌كه‌ى 300 هه‌زار دۆلاره.
- ئايفۆن پرنسس پڵاس: ديزاينى ئه‌م جۆره مۆبايله له‌سه‌رده‌ستى (پيته‌ر ئه‌ليسۆن)ـه، جگه له‌وه‌ى چه‌ند پارچه‌يه‌كى بچووك له‌زێرى له‌گه‌ڵدايه، 180 پارچه ئه‌ڵماسى له چوارچێوه‌كه‌ى بۆ كراوه، ته‌نها 138 دانه‌ى لێ دروستكراوه، نرخه‌كه‌ى 176,400 هه‌زار دۆلاره.
- فيرتيۆ سيگانتيۆر ئه‌ڵماس، ئه‌م جۆره مۆبايله له‌دروستكراوى كۆمپانياى (فيرتۆ)يه، چوارچێوه‌كه‌ى به ئه‌ڵماس رازاوه‌ته‌وه، ته‌نها 200 دانه‌ى لێ به‌رهه‌م هاتووه له‌سه‌ر ئاستى جيهان و نرخه‌كه‌ى 88 هه‌زار دۆلاره.
سه‌رچاوه: روسيا اليوم