دوو ساڵ بەسەر ئازادکردنی کۆبانێ تێدەپەڕێت

"پێشمەرگە بۆ یارمەتیدانی شەڕڤانان چووە كۆبانی"
kurdistan24.net

K24 - كۆبانێ

دوو ساڵ لەمەوبەر، چەکدارانی رێکخراوی داعش لە کۆبانێ کرانە دەرەوە، ئەمەش دوای ئەوەی پێشمەرگە هێزێکی بۆ یارمەتی و پاڵپشتیکردنی شەڕڤانانی یەپەگەی رەوانەی کۆبانی کرد و دوای شەڕێک بۆ ماوەی پێنج مانگ، کۆبانی بە تەواوی ئازادکرا.

 

له‌ ئه‌یلوولى 2014 چه‌كدارانى داعش هێرشێكى فراوانیان كرده‌ سه‌ر كانتۆنى كۆبانێ و له‌سه‌دا 80 كۆبانێیان كۆنتڕۆڵكرد.

له‌ تشرینى یه‌كه‌مى 2014 له‌سه‌ر داواى مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌رله‌مانى كوردستان بڕیارى ناردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانى بۆ كۆبانێ په‌سه‌ندكرد.

به‌ پشتیوانى هێزى پێشمه‌رگه‌ و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان، له‌ 26 كانوونی دووەمی 2015 شه‌ڕڤانان له‌ رۆژئاواى كوردستان ته‌واوى كۆبانێیان كۆنتڕۆڵكرده‌وه‌.