سوپای ئه‌مریكا به‌دوای وه‌رگێڕی كوردیدا ده‌گه‌ڕێت
K24 – هه‌ولێر:
سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاند" پێویستمان به خزمه‌تگوزاریی كۆمپانیاكانی وه‌رگێڕانی زمان هه‌یه به هه‌ردوو زمانی كوردی و فارسی، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی پرۆگرامێگی ئۆتۆماتیكییه تا ده‌ستبه‌جێ كارئاسانی بۆ سه‌ربازه مه‌یدانییه‌كانی ئه‌مریكا بكات و ئه‌و زمانانه‌یان بۆ بكات به كوردی و فارسی".
سوپای ئه‌مریكا له ساڵی 2011 وه كار له‌سه‌ر پێشخستنی پرۆژه‌ی Machine Foreign Language Translation System MFLTS كه سیسته‌مێكی وه‌رگێڕانی ئۆتۆماتیكییه بۆ زمانه بیانییه‌كان، ئه‌م كاره‌ش بۆ هاوكاریكردنی سه‌ربازه‌كانیانه له به‌ره‌كانی شه‌ڕ تا بتوانن ده‌ستبه‌جێ هه‌موو گفتوگۆكانیان بۆ وه‌ربگێڕێت، پاش ئه‌وه‌ی به رێگه‌ی ئه‌و ئامێره قسه‌كان تۆمارده‌كات و راسته‌وخۆ ده‌یگۆڕێت بۆ زمانی سه‌ره‌كی خۆیان".
ئێستا سوپای ئه‌مریكا توانیویانه بۆهه‌ر دوو زمانی عه‌ره‌بی ( ناوخۆیی عێراق) و (ستانداردی عه‌ره‌بی) و زمانی پاشتو كه ئه‌فغانییه‌كان قسه‌ی پێده‌كه‌ن سیسته‌مێك درووست بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كۆمپانیای Slator ی به‌ناوبانگی جیهانی وه‌رگێڕان و هه‌واڵگری، ده‌توانرێت به شێوه‌ی بازرگانی و سه‌ربازیش ئه‌و پرۆگرامه بخرێته ناو كۆمپیوته‌ر یان مۆبایله‌وه.
له مانگی 11 ی ساڵی رابردوو، سوپای ئه‌مریكا له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆیان رایانگه‌یاند" گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیانه‌ی وه‌رگێراندا ده‌كه‌ن، كه بتوانن داواكارییه هه‌واڵگری و سه‌ربازییه‌كان به زمانه‌كانی فارسی و كوردی(سۆرانی) ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن".
ئه‌و پرۆگرامه به وشه‌ی زۆر ساده و سه‌ره‌تایی وه‌ك "ناوت چییه برا؟" و "ئایا بۆمبت پێیه؟" ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام ئیستا په‌ره به‌و پرۆژه‌یه دراوه و وشه و ده‌سته‌واژه‌ی زۆر قورسی بۆ زیادكراوه".