10 تایبه‌تمه‌ندی گرنگی گووگڵ ره‌نگه پێت نه‌زانیبێت
K24 - هه‌ولێر:
گووگڵ، یه‌كێكه له دیارترین ماتۆڕه‌كانی گه‌ڕان و سێرچ له‌سه‌ر ئینته‌رنێت، زۆری تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وایكردووه، به‌شێك له به‌كارهێنه‌رانی ئاگادار نه‌بن، له‌كاتێكدا ره‌نگه زۆریش پێویستییان پێیی هه‌بێت.
1- پێوانه‌كردنی كات و ئاگاداركه‌ره‌وه
بۆ گۆڕینی ئه‌و ماتۆڕه‌ی گه‌ڕان، بۆ كاتژمێرێكی هاوشێوه‌ی وه‌رزشی، یاخود پێوانه‌كردنی ئه‌و كاته‌ی له ئه‌نجامدانی كارێك به‌سه‌ری ده‌به‌یی، پێویسته له براوزه‌ری گووگڵ كڕۆم بنووسی (Timer) و ئینته‌ر بكه‌ی، خۆی هه‌ردوو تایبه‌تمه‌ندی كاتژمێره‌كه‌ت ده‌خاته‌به‌رده‌ست، وتا (Timer – Stop Watch).
2- تێبینی و وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كان
به نووسینی Google Keep تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی گووگڵ به‌رده‌ست ده‌بێت، بۆ نووسینی تێبینییه‌كانت له‌سه‌ر كار و خوێندن و به‌بیرهێنانه‌وه‌ی واده دیاریكراوه‌كانت، پێویسته ئه‌كاونتی جی مه‌یڵت هه‌بێت بۆ سوودوه‌رگرتن له‌و تایبه‌تمه‌ندییه.
به‌ڵێ، گووگڵ وه‌كو ته‌لیسكۆبێكی بۆشایی ئاسمانه و ده‌توانیت له رێگه‌ی به‌كارهێنانی Google.com/sky سه‌یری ئه‌ستێره و گه‌له‌ستێره‌كان ببینی
ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ش، به 27 زمانی جیاوازی جیهان به‌رده‌سته و ته‌واوی وێنه‌كان له‌لایه‌ن ئاژانسی بۆشاییگه‌ری ئه‌مه‌ریكا، ناساوه پێیدراوه.
4- داتابه‌یس و سه‌رچاوه بۆ ته‌واوی فۆنته جیاوازه‌كان
گووگڵ خاوه‌ن گرووپێكی مه‌زنی فۆنته‌كانی كۆمپیوته‌ره و ده‌توانیت له رێگه‌ی Google Fonts سوودییان لێوه‌ربگری و له وێبڵۆگ و سایته ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌كاربهێنرێت.
پرۆژه‌ی Google Art، رێگه به به‌كارهێنه‌ران ده‌دات سه‌ردانی زیاتر له هه‌زار مۆزه‌خانه‌ی به‌ناوبانگی جیهان بكه‌ن و ده‌یان پارچه شوێنه‌واری مێژوویی ده‌گمه‌ن ببین له ته‌واوی جیهان و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش، چاوییان له فراوانتركردنی زیاتری پرۆژه‌یه‌كه.
ته‌واوی وێنه‌ی مۆزه‌خانه‌كانیش، به 360 پله گیراون و به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت به به‌كارهێنانی ماوس، یاخود له رێگه‌ی ئامێره هۆشمه‌نده‌كه‌ی مۆزه‌خانه‌كان ببینێت.
6- ناسینه‌وه‌ی گۆرانی و میوزیك
له رێگه‌ی Google Sound Search، ده‌توانیت هه‌موو گۆرانییه‌ك بناسیته‌وه و به هه‌مان سیسته‌می Shazam كار ده‌كات، كه ئه‌پێكی به‌ناوبانگی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كانه و له هه‌ندێك وڵات، ته‌نها بۆ چه‌ند ڤێرژنێكی مۆبایلی ئه‌ندرۆید به‌رده‌سته.
تایبه‌تمه‌ندی Google Books Ngram ده‌توانیت بگه‌ڕێی به‌دوای وشه‌یه‌ك له نزیكه‌ی 5.2 ملیۆن كتێب، كه به‌درێژایی 1500 ساڵی رابردوو بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ش ته‌نها بۆ هه‌شت زمان به‌رده‌سته، ئه‌وانیش: ئینگلیزی، ئیسپانی، چینی، فه‌ره‌نسی، ئه‌ڵمانی، عیبری، رووسی و ئیتاڵییه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ده‌توانیت له گووگڵ سكۆلار Google Scholar سێرچ بۆ توێژینه‌وه زانستییه‌كان بكه‌یت.
8- گه‌ڕان به‌دوای بابه‌ته گه‌رمه‌كانی رۆژ له هه‌ر وڵاتێك
تایبه‌تمه‌ندی Google Trends, خزمه‌تگوزارییه‌كی ناوازه ده‌خاته به‌رده‌ست به‌كارهێنه‌ران، ئه‌ویش زانینی پرسه گه‌رمه‌كانی هه‌ر وڵاتێكی جیهانه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت, هه‌روه‌ها فراوانی بڵاوبوونه‌وه‌ی بابه‌ت و ته‌نانه‌ت راوبۆچوونی هاووڵاتییانیش له‌باره‌یه‌وه بزانیت.
بۆ پێناسه‌كردنی هه‌ر وشه‌یه‌ك، یاخود ده‌سته‌واژه‌یه‌ك، ده‌بێت بنووسین Define: و دواتر ئه‌و وشه‌یه بنووسیت كه مانا و گوزارشته‌یه‌كه‌یت پێویسته، ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ زمانی ئینگلیزی به‌رده‌سته.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌رگێڕێكی ئه‌لیكترۆنی كارامه‌یه بۆ نزیكه‌ی 104 زمانی جیاوازی جیهان.
10- خوێندنه‌وه‌ی نووسینی ژماره
ئه‌گه‌ر هه‌ر پرسیارێكت هه‌یه له باره‌ی چۆنیه‌تی نووسین و خوێندنه‌وه‌ی ژماره‌كان به ئینگلیزی، گووگڵ ده‌توانێت هاوكاریت بكات و ته‌نها پێویسته ژماره‌كه له‌گه‌ڵ وشه‌ی ئینگلیزی به‌م شێوه‌یه له شوێنی گه‌ڕان بنووسی بۆ نموونه ژماره 10 (10=English).
به‌شێك ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه، له گووگڵ كرۆم كارده‌كه‌ن و به‌رده‌ستن.