عه‌بدولوه‌هاب محه‌مه‌د: من هێشتا سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆم
دوای ئه‌وه‌ی عه‌بدولوه‌هاب محه‌مه‌د له پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌كه‌یان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی یانه‌ی زاخۆ راگه‌یاند، به‌ڵام له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 ده‌ڵێت: من هێشتا سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆم.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 28 كانوونی دووه‌می 2017، عه‌بدولوه‌هاب محه‌مه‌د، سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ ڕه‌تی كرده‌وه كه ده‌ستی له‌كاركێشابێته‌وه،.
عه‌بدولوه‌هاب محه‌مه‌د ده‌شڵێت: گۆڕانكاری هه‌میشه كارێكی باشه و من هه‌شت ساڵه سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆم و ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستم هاتبێت بۆ یانه‌كه كردوومه و كه‌مته‌رخیم له خزمه‌تكردنی یانه‌ی زاخۆ نه‌كردووه، به‌ڵام هێشتا من سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆم.
له باره‌ی كشانه‌وه‌یان له یاریی به‌رامبه‌ر جه‌وییه كه له خوله‌كی 80 یاریزانه‌كانی زاخۆ یاریگه‌یان جێهێشت، سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ گووتی: ئه‌مه باب ببێته په‌ندێك بۆ گشت ناوبژیوانانی خوله‌كه، هه‌ر یارییه‌ك بزانین ناوبژیوان زوڵمان لێ ده‌كات ئێمه هه‌مان هه‌ڵوێستمان هه‌بێت.
سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ گوتیشی: ئێمه هێشتا له خوله‌كه نه‌كشاوینه‌ته‌وه و مه‌رجیش نییه بكشێیینه‌وه.
یانه‌ی زاخۆ لەم وەرزەی خولی نایابی عێراق له دۆخێكی خراپدایه، لە 15 یاری تەنیا 8 خاڵی بەدەستهێناوە و 9 دۆڕان و 5 بەرامبەربوونی هەیە، لە پلەی نۆزدەمینی ریزبەندی دێت و لە ناوچەی دابەزین بۆ ریزی یانە پلە یەکەکان دایە، له ناوه‌ڕاستی ئه‌م وه‌رزه‌ش بڕیاری كشانه‌وه‌ی دا، به‌ڵام دواتر له بڕیاره‌كه‌یان پاشگه‌ز بوونه‌وه.