یه‌كگرتوو هۆشداری له دۆخی ناوخۆ ده‌دات: پیلان له ئارادایه
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان هۆشداری ده‌داته لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌گه‌ر نێوماڵی كورد به‌زوويی رێكنه‌خرێته‌وه، ڕه‌نگه پیلان بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان له ئارا دابێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش حه‌شدی شه‌عبیی ئاگادار ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه خاكی كوردستان ببه‌زێنن، پێشمه‌رگه وه‌ڵامی ده‌بێت، ئه‌مه له كاتێكدایه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌یان له شنگال بۆردومان كرد.