كارتی نیشتمانی مەترسی دەخاتەسەر داھاتووی كەركووك

دوای دابەشكردنی كارتی نیشتمانی بەسەر بەشێك لە ھاووڵاتیانی شارەكە ئێستا پرۆسەكە وەستێنراوە
kurdistan24.net

K24 - كەركووك

پڕۆژەی کارتی نیشتیمانی لە کەرکووك کە 200 کارتی لێ دابەشکراوە بەسەر ھاووڵاتیاندا، بەڵام لەسەر بڕیاری پارێزگاری ئەو شارە پڕۆسەکە راگیرا، کورد لە ئێستاوە مەترسی ئەوەی ھەیە کە ئەم کارتە بکرێتە بنەمایەک بۆ دەنگدان و یەکلای کردنەوەی چارەنووسی شارەکە و دابڕانی چەند ناوچەیەک لە کەرکووك، تورکمانیش داوا دەکات کە ئەو کارتە بکرێتە مەرجێک لەکاتی دەنگدان، بەو پێیەش بێت کورد رێژەی دەنگەکانی کەم دەکات لەھەڵبژاردنەکاندا.