بیلگه‌ن هۆكاری ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات

توركیا هه‌ده‌په‌ به‌كۆسپ بۆ ریفراندۆمی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی داده‌نێت
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

ئایهان بیلگه‌ن گوته‌بێژی هه‌ده‌په‌ دوای ئه‌وه‌ی به‌ كه‌فاله‌ت ئازادكرا، له ‌به‌رده‌م دادگای ئامەد رایگه‌یاند، ئامانج له‌ هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاران و ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی توركیاوه‌، به‌هۆی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمە لەبارەی سیستمی سه‌رۆكایه‌تی و حكوومه‌ت ئه‌وان به‌ كۆسپ له‌به‌رده‌م ئه‌و پرۆسه‌یه‌ دەزانێت، هه‌ر بۆیەش ده‌ستی داوه‌ته‌ ده‌ستگیركردن و زیندانیكردن و فشار خستنه‌سه‌ریان.

بیلگه‌ن گوتیشی: "هیچ دیموكراسییەک له‌ به‌ڕێوه‌بردنی ریفراندۆمی گۆڕینی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی توركیادا نییه‌"