وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ متمانەی پەرلەمانیان بەدەستھێنا

ھاوپەیمانی نیشتمانی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمان پێشتر رەزامەندیی لەسەر پاڵێوراوانی عەبادی بۆ ھەر چوار وەزارەتی ناوخۆ، بەرگری، بازرگانی و پێشەسازی پیشاندا

K24 – ھەولێر

پەرلەمانی عێراق متمانەی بەخشییە پاڵێوراوانی ھەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ، پاش ئەوەی لە لایەن عەبادی پێشكەش بە پەرلەمان كران.

عیرفان حەیالی پاڵێوراوی پۆستی وەزارەتی بەرگری متمانەی پەرلەمانی بەدەستھێنا و بووە وەزیری بەرگری.

ھەروەھا قاسم ئەعرەجی پاڵێوراوی پۆستی وەزارەتی ناوخۆ متمانەی پەرلەمانی بەدەستھێنا و بووە وەزیری ناوخۆ كە سەر بە رێكخراوی بەدرە و خەڵكی شاری كوتە لە پارێزگای واسیت.

پاش پێدانی متمانە بەم دوو پاڵێوراوە بۆ پۆستەكانی ھەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ، كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ رۆژی سێشەممەی داھاتوو دوا خرا.

سەرۆك وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی بۆ پێشكەشكردنی پاڵێوراوانی پۆستە وەزارەتە بەتاڵەكانی و بەدەستھێنانی متمانە بۆیان سەردانی پەرلەمانی كردبوو.

عیرفان حەیالی دەرچووی كولیژی سەربازییە و خەڵكی قەزای حەدیسەی پارێزگای ئەنبارە لەسەر پشكی سوننەكان بووەتە وەزیر.

پێشكەشكردنی ناوی پاڵێوراوانی ئەو چوار وەزارەتە پاش ئەوەی دێت كە دوێنی ھاوپەیمانی نیشتمانی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمان رەزامەندیی لەسەر پاڵێوراوانی عەبادی بۆ ھەر چوار وەزارەتی ناوخۆ، بەرگری، بازرگانی و پێشەسازی پیشاندا، بێ ئەوەی ھیچ پاڵێوراوێك بۆ پۆستی وەزارەتی دارایی دیاری بكات، كە پێشتر ھۆشیار زێباری لەسەر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو. پەرلەمانی عێراق رۆژی 21 ئەیلولی 2016 متمانەی لێسەندەوە.

هۆشیار زێباری 63 ساڵی له‌ساڵی‌ 2014  له‌ كابینه‌ی عه‌بادی بووه‌ وه‌زیری‌ دارایی. ‌ پێشتر له‌ هه‌ردوو خولی هه‌ڵبژاردنی 2006 و 2010 ‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بووه‌.

په‌رله‌مانی عێراق رۆژی 28 ئابی 2016 متمانه‌ له‌ خالید عوبێدی وه‌زیری به‌رگری سه‌ندبووه‌وه‌.

وەزیری ناوخۆی عێراق محەمەد غەبان دوای تەقینەوەكانی كەڕادە لە رۆژی 3 تەموزی 2016 دەستی لەكار كێشایەوە.

وەزیری بازرگانی پاش راكردنی بۆ دەرەوە لەسەر كارەكەی لادرابوو. وەزیری بازرگانی بۆ خۆی دەستی لەكار كێشایەوە.

JS

وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ متمانەی پەرلەمانیان بەدەستھێنا
وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ متمانەی پەرلەمانیان بەدەستھێنا
وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ متمانەی پەرلەمانیان بەدەستھێنا
وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ متمانەی پەرلەمانیان بەدەستھێنا
وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ متمانەی پەرلەمانیان بەدەستھێنا
وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ متمانەی پەرلەمانیان بەدەستھێنا