لایەنە سیاسییەکان خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکان ئامادە دەکەن
K24 - سلێمانی
لایەنە سیاسییەکان خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکانى داهاتووى هەرێمى کوردستان ئامادە دەکەن، یەکێتى نیشتمانى کوردستان کە ئێستا دووچارى کێشەى ناوخۆیی بووەتەوە و چەندین جار ئەندامانى سەرکردایەتى و مەکتەب سیاسى یەکێتی داوایان لە حزبەکەیان کردووە بەر لە هەڵبژادنەکان کونگرە ببەستن، لایەنە ئیسلامییەکانیش هەر لەبارەی پرسى هەڵبژادن دەیانەوێت بە یەک لیست لە هەڵبژادنەکان بەشدار بن.