كارگه‌ی رۆنی هه‌ولێر ده‌توانێت 30 تۆن رۆن به‌رهه‌مبێنێت
K24 - ھەولێر
كارگه‌ی رۆنی زه‌یتون له شاری هه‌ولێر، به هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و حكوومه‌تی ئیتالیا و به‌تێچوی نزیكه‌ی 7 ملیۆن دۆلار دروستكراوه، به‌وجۆره‌ش به‌رهه‌مێكی نوێی ناوخۆیی ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه و سوودی ئابووری ده‌بێت، جوتیارانیش به كردنه‌وه‌ی ئه‌و كارگه‌یه دڵخۆشن و پێیان وایه چیدیكه ئاماده‌نین زه‌یتونه‌كه‌یان هه‌رزانفرۆش بكه‌ن، جوتیارێكیش به كوردستان24 راگه‌یاند، له یه‌ك وه‌رزی رنینی زه‌یتونه‌كانیدا یه‌ك تۆن و نیو رۆنی به‌رهه‌مهێناوه.
حوسێن حەمە كەریم به‌ڕێوبه‌ری باخداری له‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بە كوردستان24 راگەیاند: "دەستمان كردووە بە پەرەپێدانی باخی زەیتون، بۆ ئەم مەبەستە چەند نەمامگەیەكمان دروستكردووە تایبەت بە بەرھەمھێنانی نەمامی زەیتون، ھەروەھا چەندین كارمەند لە دەروە و ناوخۆی كوردستان راھێنراون، بۆ ئەوەی پەرە بە تواناكانیان بدەن".