گەنجانی مووسڵ تابلۆ و دروشمەكانی داعش دەسڕنەوە
K24 - مووسڵ
زیاتر لە 150 گەنجی شاری مووسڵ خۆبەخشانە ھەڵمەتێكیان لە ژێرناوی "با جوانتری بكەین" دەستپێكردووە و ھەستاون بە سڕێنەوەی ئەو تابلۆ و دروشمانەی كە لە لایەن رێكخراوی داعشەوە لە سەر دیوارو رێگە سەرەكیەكانی شارەكە لە سەردەمی دەسەڵاتی داعش نووسراون.