سێ بۆمبی چێندراو پووچه‌ڵده‌كرێنه‌وه كه دووانییان "ئاڵای داعش"یان به‌سه‌ره‌وه بووه

K24 - گه‌رمیان:
هێزه‌كانی ئاسایشی گه‌رمیان، دوو بۆمبی ته‌وقیتكراوییان له‌نزیك بازگه‌ی كووكزی نزیك كفری پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه، كه ئاڵای داعشییان به‌سه‌ره‌وه بووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان، بۆمبه ته‌وقیتكراوه‌كان له نزیك بازگه‌كه دانراوه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی گه‌رمیان، پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، نارنجۆكێكی ئاماده‌كراو بۆ ته‌قینه‌وه، له به‌رده‌م ماڵی ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ندێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له گه‌رمیان، به‌بێ هیچ زیانێك پووچه‌ڵكراوه‌ته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، نارنجۆكه‌كه، له گه‌ڕه‌كی كه‌لاری نوێ، له كه‌لار، له‌به‌رده‌م ماڵی ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ندێكی یه‌كێتی، به‌ناوی (ن. م) دانرابوو.
عه‌لی جه‌مال قه‌دووری، گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان، تایبه‌ت به كوردستان 24 راگه‌یاند، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان هێزه‌كانییان گه‌یشتووه‌ته شوێنه‌كه و به‌بێ هیچ زیانێك توانیویانه پووچه‌ڵی بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، به بڕیاری دادوه‌ر، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و دۆسیه‌كه‌ش بۆ لێكۆڵینه‌وه، راده‌ستی ئاسایشی گه‌رمیان كراوه ، تا ئێستاش هیچ كه‌سێك به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره ده‌ستگیر نه‌كراوه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)