داوا ده‌كرێت عێراق به‌ بڕیاری هاوشێوه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا بكات

"بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ هه‌مووان تووشی سه‌رسوڕمان كردووه‌"
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

کاردانەوەی بڕیارەکانی تره‌مپ به‌ پێنه‌دانی ڤیزا به‌ هاووڵاتیانی حه‌وت ده‌وڵه‌ت له‌ نێویشیاندا عێراق به‌رده‌وامه‌، هاوكات ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەکۆی دەنگی ھەموو فراکسیۆنی پێکھاتەکان بڕیاریدا، بەھەمان شێوە مامەڵە لەگەڵ ئەمریكا بکات.

کاردانەوەکانی  بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ, سەرۆكی ئەمریكا لەبەرامبەر ڕاگرتنی پێدانی ڤیزا بەھاووڵاتییانی عیراق بەردەوامی ھەیە و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقیش بڕیارێکی ھەمان شێوەی لەدژی ئەو بڕیارەی ئەمریکا دەرکرد پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکان دەڵێن: "ئەو بڕیارەی ئەمریکا تووشی سەرسوڕمانی کردووین".