هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی راگرتنی پێدانی ڤیزای ئه‌مه‌ریكا به‌ هاووڵاتییان

"كوردستان چاوی لە ھاوبەشی زیاترە لەگەڵ ئەمریكا"

K24 - هه‌ولێر:

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان له‌ باره‌ی بە بڕیارەكەی ئیدارەی نوێی ئەمریكا, سەبارەت بە ڤیزا، بە كوردستان 24 گوت، ھەر بڕیارێك پەیوەندی بە عێراقەوە ھەبێت ھەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، چونكە تا ئەم ساتەش كوردستان بەشێكە لە عێراق.

باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له‌ عێراقیش ده‌ڵێت ئه‌م بڕیاره‌ راسته‌وخۆ ئاراسته‌ی كورد نه‌كراوه‌.

كورد دۆستێكی نزیك و ھاوپەیمانی ئەمریكایە لە شەڕی تیرۆر، بەڵام بەھۆی وابەستەبوونی بە عیراقەوە لە بریارە نوێكەی سەرۆكی نوێی ئەمریكا سەبارەت پێنەدانی ڤیزا بە حەوت ولاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، رزگاری نەبوو.

لەكاتێكدا چەندین جار لەلایەن بەپرسانی باڵای ئەمریكاوە، كورد و پێشمەرگە بەوە پێناسە كراون كە لەبری ھەموو جیھان شەڕی تیرۆر دەكەن، لەسەر ئاستی دیپلۆماسیش چەندین جار سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و شاندی باڵای كوردی لەلایەن گەورە بەرپرسانی ئەمریكاوە لە كۆشكی سپی پێشوازیان لێكراوە، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی ھەرێمی كوردستانیش دەڵێت: "حكوومەتی ھەرێم چاوی لە ھاوبەشی زیاترە لەگەڵ ئەمریكا".