عێراق لەبەرامبەر بڕیارەكەی ترەمپ ھەڵوێست وەردەگرێت

بڕیاردرا بەھەمان شێوە مامەڵە لەگەڵ ئەمریكا بكرێت
kurdistan24.net

K24 - بەغدا

کاردانەوەکانی دژی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەبەرامبەر راگرتنی پێدانی ڤیزا بەھاووڵاتییانی عێراق بەردەوامە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەکۆی دەنگی ھەموو فراکسیۆنی پێکھاتەکان بڕیاریاندا کە بەھەمان شێوە مامەڵە لەگەڵ ئەمریكا بکات، بڕیاردەری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق داوا لەحکوومەتی وڵاتەكەی دەکات ھەوڵێکی دیپلۆماسی بدات تا داوا لەئەنجوومەنی پیران و کۆنگرێسی ئەمریكا بکات ئەوبڕیارە ھەڵبوەشێنێتەوە.