عامری: حه‌شدی شه‌عبی به هه‌ڵه پێشمه‌رگه‌ی تۆپباران كردووه
K24 - ھەولێر
شاندێكی حه‌شدی شه‌عبی به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری سه‌ردانی شنگالی كرد و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه كۆبووەوە.
سه‌ربه‌ست له‌زگین، سەرپەرشتیاری میحوەری شنگال و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به كوردستان24 راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشتوونه‌ته رێکكه‌وتن بۆ دانانی میكانیزمێكی نوێ بۆ هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌ردوولا.
سه‌ربه‌ست له‌زگین گوتیشی، حه‌شدی شه‌عبی جه‌ختیكردەوە، له تۆپبارانه‌كاندا ئامانجی ئه‌وان پێشمه‌رگه نه‌بووه، به‌ڵكو هه‌ڵه‌یه‌ك بووە و رێگه ناده‌ن رووداوی له‌و شێوه‌یه دووباره ببێته‌وه.
به‌گوتەی فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه، له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا، حه‌شدی شه‌عبی حه‌وت جار سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كردووەته ئامانج و له ئه‌نجامدا پێشمه‌رگه‌یه‌ك بریندار بووه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هۆشداری داوه‌ته حه‌شدی شه‌عبی، له ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونی ره‌فتاری له‌و جۆره ئه‌وانیش وه‌ڵامی توندیان ده‌بێت.