"درۆ ناڕه‌واكانی تره‌مپ بێ وه‌ڵام تێناپه‌ڕێت"
K24 – هه‌ولێر:
موحسین ره‌زایی، ئه‌مینداری كۆڕی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند" درۆ ناڕه‌واكانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دژی ئیران بێ وه‌ڵامدانه‌وه تێناپه‌ڕێت و ئامۆژگاری ده‌كات، له‌گه‌ل ئیران نه‌كه‌وێته سه‌ركێشییه‌وه".
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌وانان ره‌زایی گووتی" حكومه‌ته‌كه‌ی به‌ڕێز تره‌مپ به‌بێ هۆكار و دوور له لۆژیك، له ژێر كاریگه‌ری ئال سعوود و ئیسرائیل ده‌یه‌وێت به‌رپه‌رچی ئێران بداته‌وه، هه‌ر بۆیه له بڕیار‌ه نوێیه‌كه‌یدا بۆ رێگریكردن له هاووڵاتیانی 7 وڵاته زۆرینه موسڵمانه‌كه، دژی كه‌سانی ئاسایی ئێرانیش وه‌ستاوه‌ته‌وه".
موحسین ره‌زایی هه‌روه‌ها گووتی" ئامۆژگاری به‌ڕێز تره‌مپ ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران نه‌كه‌وێته سه‌ركێشییه‌وه، ئه‌و بابه‌تانه ته‌نها درۆ و ده‌له‌سه و پووچن و به‌بێ وه‌ڵامدانه‌وه‌ش تێناپه‌ڕن، ئه‌مه‌ش واتای سه‌ركێشی و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه".
ھەر لەمبارەوە پێشتر، موحسین رەزایی ئەمینداری كۆڕی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی ئێران رایگەیاندبوو "به‌ڕێز ترەمپ تویتی كردووە و ھۆشداری داوه‌ته ئێران، ئەوانەی گەورەتر لە تۆ ھۆشدارییاندا، بەڵام نەیانتوانی كارێك بكەن".