كەشناسی باری كەشوھەوای دوو رۆژ بڵاودەكاتەوە
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان باری كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاودەكاتەوە، بە گوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی كوردستان ھەوری تەواو و نیمچە ھەور دەبێت.
بۆ سبەی دوو شەممە لە ھەندێك شاری كوردستان ئاسمان لە نێوان پەڵە ھەور و نیمچە ھەور دەبێت و لە چەند شارێكیش ئاسمان لە نێوان پەڵە ھەور و ساماڵ دەبێت.