خێزانە كوردەكە جارێكی دیكە بەختی خۆیان تاقیدەكەنەوە

ئەمجارە بە رشتنی فرمێسكی خۆشی ماڵئاوایی لە كەسوكاریان دەكەن
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

لەگەڵ هەڵپەسادرنی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ لە راگرتنی پڕۆسەی وەرگرتنی ئەو عێراقیانەی کە ڤیزای ئەمریکایان هەیە، خانەوادەی فواد شەریف کە هەفتەی رابردوو بەهۆی ئەو بڕیارەوە لە فڕۆکەخانەی قاهیرەوە گەڕێنرابوونەوە بۆ هەولێر، ئەمجارەش بەختی خۆیان تاقیدەکەنەوە، بەڵکو بگەنە ئەمریکا و بۆ دواجار خەونەکەیان بێتەدی.

خانەوادەی فواد دووبارە، خۆیان ئامادە دەکەنەوە، بەو ھیوایەی بگەنە ئەمریکا، کە جاری پێشووتر، بەھۆی بڕیارەکەی ترەمپ لە نیوەی رێگا گەڕابوونەوە، جیاواز لە گەڕانەوەیان ئەمجارە بە رشتنی فرمێسکی خۆشی، ماڵئاوایی لە خزم و دۆستانیان دەکەن و بە کۆمەڵێک ئومێدەوە روو دەکەنە ئەمریکای وڵاتی خەونەکان.