بۆچی تره‌مپ نایه‌وێت ده‌ستی هاوسه‌ره‌كه‌ی بگرێت
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌ی جیهان، سه‌رنجییان خستووه‌ته سه‌ر نوێترین وێنه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، كه له‌گه‌ڵ میلانیای هاوسه‌ری ده‌ركه‌وتووه و وا پێده‌چێت تره‌مپ له ده‌ستگرتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی دووربكه‌وێته‌وه.
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یڵی" به‌ریتانی، راپۆرتێكی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه تێیدا پشتی به شاره‌زایانی زمانی جه‌سته به‌ستووه، بۆ شیكردنه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی ئه‌م كاره‌ی تره‌مپ، به‌تایبه‌تیش له كاتی دابه‌زینی له فڕۆكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له فڕۆكه‌خانه‌ی پالم بیچی نێوده‌وڵه‌تی.
رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكییش باس له‌وه ده‌كات، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستی هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌گرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌مووان بیسه‌لمێنێت "سه‌رۆك سه‌ربه‌خۆیه و خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزه".
پاتی وود، شاره‌زا له بواری زمانی جه‌سته‌ش، ده‌ڵێت: "تره‌مپ به‌رده‌وام هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات وانیشان بدات كه وابه‌سته‌ی هیچ كه‌سێك نییه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێیخۆشه به‌رده‌وام وا خۆی ده‌ربخات خۆی خاوه‌ن بڕیاره‌كانی خۆیه‌تی، ته‌نانه‌ت هه‌ست و سۆزیش كار له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی و بڕیاره‌كانی ناكات".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "تره‌مپ كه‌سایه‌تییه‌كی ته‌واو جیاوازی هه‌یه له باراك ئۆباما، كه به‌رده‌وام هه‌وڵی نیشاندانی هه‌ست و سۆز و خۆشه‌ویستی خۆی ده‌دا بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی، به‌تایبه‌تیش له شوێنه گشتییه‌كان، به‌ڵام تره‌مپ به‌رده‌وام هه‌سته كه‌سییه‌كانی خۆی ده‌شارێته‌وه".
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌كات، له كاتی دابه‌زینی له فڕۆكه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌وڵیداوه له سه‌ره‌تادا ده‌ستی میلانیا بگرێت، به‌ڵام دواتر خۆی بۆ كۆنتڕۆڵنه‌كراوه و گه‌ڕا‌وه‌ته‌وه سه‌ر سرووشتی كه‌سیی و تایبه‌ته سه‌ربه‌خۆكه‌ی خۆی.