دەستگیركردنی ژمارەیەك تاوانبار لە ھەولێر رادەگەیەندرێت

تاوانی كوشتنیان ئەنجامداوە
kurdistan24.net

K24 – ھەولێر

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانید عەبدولخالق تەلعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر دەستگیركردنی ژمارەیەك تاوانباری راگەیاند كە بەھۆی ئەنجامدانی تاوانی جیاجیا لەلایەن ھێزەكانیان دەستگیركراون.

بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند: "ژمارەیەك لەو تاوانبارانە تاوانی كوشتنیان ئەنجامداوە، دوای چاودێری و لێكۆڵینەوە توانراوە دەستگیر بكرێن".

ئەوەشی خستەڕوو: "یەكێك لە تاوانبارەكان كە تاوانی كوشتنی ئەنجامداوە، لەلایەن ئاسایشی سۆرانەوە لە سنووری قەزای سۆران دەستگیركراوە و رەوانەی ھەولێركراوەتەوە".