نهيارانى سهرۆك كۆمار: براى رووحانى به واسته بڕوانامهى بهدهستهێناوه
K24 – ههولێر:
برای سەرۆك کۆماری ئێران بە تۆمەتی گەندەڵی لە بەدەستهێنانی بەڵگەنامەی خوێندن تۆمەتبار دەکرێت.
پەرلەمانی ئێران برای سەرۆك کۆمار بە گەندەڵی لە بەدەستهێنانی بەڵگەنامەی خوێندن تۆمەتبار دەکات و نهيارانى حەسەن رووحانی دەڵێن: "پەرلەمان هەتا دوو هەفتەی دیکە لێکۆڵینەوە لەسەر دۆسیەی گەندەڵی خوێندنی حسێن فەرەیدونی برای سەرۆك کۆمار بەلایەکدا دەکەوێت".
حسێن فەریدون کە برا و یاریدەدەری سەرۆك کۆمارە، لە پرۆسەی دانووستانەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنچ کۆ یەک وەک ئەندامی شاندی ئێران بەشداربووە.
حەسەن رووحانی زیاتر پشتی براکەی گرت و رايگهياند، "حسێن فەریدون یەکێک لە خەباتگێڕانی سەردەمی شايه و لە کاتی گەڕانەوەی ئایەتوڵڵا خومەینی بۆ ئێران ئەرکی سەرپەرشتیکردنی تیمی پاراستنی یەکەم رێبەری کۆماری ئسیلامی لەسەرشان بووە".
بەشێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی دژ بە رووحانی دەڵێن: "ئەم برایەی سەرۆك کۆمار بە واستەکاری لە زانکۆی بەهەشتی تاران هەوڵی خوێندنی لە بەشی پەیوەندییە نێودەڵەتییەکانی داوە".