حه‌ميد مه‌عله: پێويسته هه‌رێم دوو شاند ره‌وانه‌ى به‌غدا بكات
K24 – سلێمانى:
حه‌مید مه‌عله، ئه‌ندامی شاندی هاوپه‌یمانی نیشتمانی شيعه‌كان بۆ هه‌رێمى كوردستان، دوای كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان له سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق كێشه‌ی جددی هه‌یه.
مه‌عله گوتيشى: "ئه‌گه‌ر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كرێن؛ ئه‌وا زیانيان بۆ یه‌كگرتوویی گه‌ل و وڵات ده‌بێت".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه‌كان جه‌ختیشیكرده‌وه، "پێویسته كورد دوو شاند ره‌وانه‌ی به‌غدا بكات، یه‌كێك حكومی، ئه‌وی دیكه‌شیان حزبی بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی راشكاوانه و جددیانه گفتوگۆ له‌سه‌ر ته‌واوی كێشه‌كان بكه‌ن".