ئه‌سه‌د به تره‌مپ گه‌شبینه
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی عه‌ره‌بیی سووری ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 7/2/2017 بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا گوتوویه‌تی" كاتێك دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا شه‌ڕی ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان له‌سه‌روویانه‌وه داعشی خستووه‌ته پێشه‌نگی كاره‌كانی " به‌ڵێنێكی باشه" به‌ڵام چاوه‌روانی هه‌نگاو وپلانی به‌هێزتری لێناكرێت".
ئاژانسه‌كه نووسیوویه‌تی، له‌و كاته‌ی به‌شار ئه‌سه‌د قسه‌ی بۆ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌وانی به‌لجیكی كردووه رایگه‌یاندووه" هاوكاری نێوان ئه‌مریكا و رووسیا بۆ توندكردنی شه‌ڕ له‌سه‌ر توندڕه‌وه‌كان ده‌ره‌نجامێكی باشی ده‌بێت".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" ئه‌مه به‌ڵێنه، به‌ڵام له‌سه‌رمانه چاوه‌ڕوانبین، جارێ زووه چاوه‌روانی هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌یی بكه‌ین، چونكه په‌یوه‌سته به هاوكاری نێوان ئه‌مریكا و رووسیا، پێموایه ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه بنرێت ده‌ره‌نجامی باشی بۆ ته‌واوی جیهان ده‌بێت، له‌ناویاندا سووریا، به‌ڵام وه‌ك گووتم جارێ زووه بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ین".