هاووڵاتیانی بەغدا ترسیان لە قۆناخی دوای داعش هەیە

"ھێزە ئەمنییەكانی عێراق نەیانتوانییوە چەك لە دەستی گرووپی توندڕە و ھاووڵاتییان كۆبكاتەوە"
kurdistan24.net

K24 - بەغدا

دانیشتووانی بەغدای پایتەختی عێراق ترسیان لە قۆناخەكانی دوای داعش ھەیە، لەوەی چەكی زیاتر بكەوێتە ژێر دەستی گرووپە توندڕەوەكان و لە بازاڕیش بازرگانی پێوەبكرێت، چونكە باس لەوە دەكەن بەردەوام ژیانیان لە مەترسیدایە.

لە لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، سەعد مەعن گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق گوتی: "بە بڕیاری سەرۆك وەزیران دەبێ چەك تەنھا لای ھێزە ئەمنییەكان بێت، ئەوان لە ئەركدان بۆ پاراستنی ئاسایشی دەوڵەت".

شارەزایەكی بواری ئەمنی بڕوای وایە ھێزە ئەمنییەكانی عێراق نەیانتوانییوە چەك لە دەستی گرووپی توندڕە و ھاووڵاتییان كۆبكاتەوە، ئەوەش وایكردووە بەردەوام لە لایەن میلیشاكانەوە بازرگانی بە چەك بكرێت و ژیانی ھاووڵاتیش پارێزراو نەبێت.