ئانجێلیك كێربه‌ر بووه باڵیۆرزی جامی جیهانی هۆكی
ئانجێلیك كێربه‌ری خانمه تێنسزانی ئه‌ڵمانی و دووه‌می خانمه تێنسزانانی جیهان به باڵیۆزی جامی جیهانی هۆكی ده‌ستنیشان كرا.
رێكخه‌رانی پاڵه‌وانییه‌تی جامی جیهانی هۆكی سه‌ر شه‌خته، كه‌وا بڕیاره ئه‌و پاڵه‌وانییه‌تیه له ناوه‌راستی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، بڕیاریاندا ئه‌و خانمه تێنسزانه ئه‌ڵمانیه وه‌كو باڵێۆزی فه‌رمی پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه ده‌ستنیشان بكه‌ن.
ركابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه له پاریسی پایته‌ختی فڕه‌نسا و شاری كۆلۆنیای ئه‌ڵمانی به نێوان پێنج تا بیست و یه‌كی ئایاری داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دوای ده‌ستنیشانكرانی به باڵیۆز، كێربه‌ر ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر واده‌ی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانی تێنس له‌و كاته نه‌بێت ئه‌وا ئاره‌زوو ده‌كه‌م له یارییه‌كان ئاماده بم.